لە هەولێر

3000 بیمەی تەندروستی بۆ منداڵانی بێسەرپەرشت دابینکرا

توانا نەقی

لە رۆژی جیهانی منداڵاندا زیاتر لە 3000 بیمەی تەندروستی بۆ منداڵانی بێسەرپەرشت دابینکرا.

ئەمڕۆ شەممە 1.6.2024 پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە، لە مەراسیمێکدا کە پارێزگار و بەڕێوەبەری تەندروستی هەولێر ئامادەی بوون بیمەی تەندروستی بۆ زیاتر لە 3000 هەزار منداڵ کراوە.

دەشلێت، هەوڵەکە لەلایەن نەخۆشخانەیەکی کەرتی تایبەت دراوە و هەوڵێکی باش و خزمەتێکی بەرچاوە بە منداڵانی بێ سەرپەرشت.

رۆژی 1.6ـی هەموو ساڵێک رۆژی جیهانی منداڵانە و لەو رۆژەدا چەمدین چالاکی جۆراوجر بۆ منداڵان رێكدەخرێت.