كێ ده‌بێته پاڵه‌وان؟
ئه‌مڕۆ یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ له له‌نده‌ن به‌ڕێوه‌ده‌چێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 1.6.2024 یاریی كۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا، چامپیۆنزلیگ له نێوان ریال مه‌دریدی ئیسپانی و بۆروسیا دۆرتموندی ئه‌ڵمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
یارییه‌كه كاتژمێر 10:00ی شه‌و به كاتی هه‌رێمی كوردستان له یاریگه‌ی وێمبڵی له له‌نده‌ن ئه‌نجام ده‌درێت.
پێرێز خۆی مۆدریچی لە ریال مەدرید هێشتەوە
ریال مه‌درید
یانه‌ی شاهانه براوه‌ی 14 نازناوی چامپیۆنزلیگه و ئه‌مڕۆ بۆ 15مین نازناو ده‌جه‌نگێت، پشت به پێكهاته‌یه‌كی تێكه‌ڵه له یاریزانی به‌ئه‌زموون و گه‌نج ده‌به‌ستێت و ته‌واوی یاریزانه‌كانیشی بۆ یارییه‌كه ئاماده‌ن.
هاوكات ئه‌مڕۆ تیبۆ كۆرتوا گۆڵپارێزی سه‌ره‌كی تیپه‌كه بێت، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نچیلۆتی رایگه‌یاند ئه‌ندرێ لونین، كه ئه‌م وه‌رزه له زۆربه‌ی یارییه‌كان سه‌ره‌كی بووه، ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ ده‌بێت و كۆرتوا یاریی ده‌كات.
یانه‌ی شاهانه، كه چاودێران به تیپی “چامپیۆنزلیگ” ناوی ده‌به‌ن، له پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌دا به شێوازێكی جیاواز و به‌هێز ده‌رده‌كه‌وێت.
ریال مه‌درید له مێژووی به‌شدارییه‌كانی له چامپیۆنزلیگدا دوو جار له یاریی كۆتایی دۆڕاوه، له 1962 به بێنفیكا و له 1981 به لیڤه‌رپوول.
كارلۆ ئه‌نچیلۆتی راهێنه‌ری ریال مه‌درید دوێنێ له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی یارییه‌كه‌دا وتی، دڵخۆشین جارێكی دیكه له یاریی كۆتایین و به هیواین دواجار نه‌بێت، ده‌مانه‌وێت ئاستێكی باش پێشكه‌ش بكه‌ین و تیپه‌كه متمانه‌ی به‌خۆیه‌تی بردنه‌وه تۆمار بكات.
هانده‌رانی دۆرتموند له ورگی "زولێ" تووڕه‌ن
بۆروسیا دۆرتموند
یانه ئه‌ڵمانییه‌كه یه‌ك جار له 1997 نازناوی چامپیۆنزلیگی بردووه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له یاریی كۆتایی به 3-1 گۆڵ له لیڤه‌رپوولی برده‌وه، ئه‌مه جاری سێیه‌مه له یاریی كۆتایی ئاماده‌بێت، له 2013یش له یاریی كۆتایی به بایرن میونشن دۆڕا.
دۆرتموند ئه‌م وه‌رزه ئاستێكی به‌رزی له چامپیۆنزلیگ پێشكه‌ش كرد و توانی بلیتی یاریی كۆتایی به‌ده‌ست بهێنێت، هه‌رچه‌نده له خولی ئه‌ڵمانیا نه‌یتوانی وه‌ك وه‌رزه‌كانی پێشوو ركابه‌ریی بایرن میونشن بكات، به‌ڵكو ئه‌م وه‌رزه ركابه‌ره سه‌ره‌كییه‌كه‌ی بایرن، لیڤه‌ركوزن بوو، كه نازناوه‌كه‌شی برده‌وه.
کاپتنەکەی دۆرتموند ناتوانێت بەرامبەر هاندەران بوەستێت
دوو ئه‌ڵمانی دوایارییان ده‌كه‌ن
ئه‌مڕۆ له یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ دوو یاریزانی ئه‌ڵمانی دوایاریی خۆیان له پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
تۆنی كروسی ئه‌ڵمانی، ئه‌ستێره‌ی ریال مه‌درید بڕیاری وازهێنانی له یاریكردن داوه و دوای یاریی ئه‌مڕۆ یانه‌ی شاهانه جێده‌هێڵێت، هه‌روه‌ها له دوای یۆرۆی 2024، كه هه‌ر ئه‌م مانگه له ئه‌ڵمانیا ده‌كرێت، به ته‌واوی واز له یاریكردن ده‌هێنێت.
كروس له 2014ـه‌وه درێسی ریال مه‌درید ده‌پۆشێت و خۆی بڕیاری وازهێنانی داوه.
کروس بڕیاریدا
هه‌روه‌ها ماركۆ رۆیس، ئه‌ستێره و كاپتنی بۆروسیا دۆرتموند، بڕیاریداوه دوای 12 ساڵ یاریكردن له تیپه جلزه‌رده‌كان، یانه‌كه جێبهێڵێت.
رۆیس خه‌ریكه ده‌بێته 35 ساڵ، به‌ڵام پێده‌چێت له یاریكردن له تیپێكی دیكه به‌رده‌وام بێت، له‌گه‌ڵ دۆرتموندیش 294 یاریی كردووه و 120 گۆڵی تۆماركردووه.
رۆیس له‌و یاریزانه به‌دبه‌ختانه‌یه، كه به‌هۆی پێكانه‌وه زۆر له تیپه‌كه‌ی و ته‌نانه‌ت له هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیاش دابڕاوه.