مۆدرێچ و پێرێز. فۆتۆ: X
وەرزێکی دیکەش لەوێ دەبێت
پێرێز خۆی مۆدریچی لە ریال مەدرید هێشتەوە
+964
ئەرسەلان عەبدوڵا
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی ئاشكرای كرد، یانه‌ی ریال مه‌درید بڕیاری دا گرێیه‌ستی لوكا مۆدریچ بۆ وه‌رزێكی دیكه‌ش درێژ بكه‌نه‌وه و له‌گه‌ڵ تیپه‌كه به‌رده‌وام بێت.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، پێرێزی سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید خۆی رێككه‌وتنی كۆتایی له‌گه‌ڵ مۆدریچ كردووه.
ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه، بڕیاری نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی مۆدریچ، دوای ئه‌وه دێت یاریزانه‌كه وه‌رزی ئه‌مساڵ ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش كرد.
جگه له‌وه مۆدریچ هه‌رچه‌نده ئێستا ته‌مه‌نی 38 ساڵه، به‌ڵام به نیاز نییه واز له یاریكردن بهێنێت، ئێ باشترین شوێنیش بۆ ئه‌و هه‌ر ریال مه‌دریده، بۆیه هه‌ردوولا رێككه‌وتن یاریزانه كرواتییه‌كه هه‌ر له یانه‌ی شاهانه بمێنێته‌وه.