ئەمڕۆ دوایاری لە بۆندسلیگا دەکات

کاپتنەکەی دۆرتموند ناتوانێت بەرامبەر هاندەران بوەستێت

964+

سۆما حەکیم زادە

پێدەچێت مارکۆ رۆیس کاپتنی یانەی بۆروسیا دۆرتموندی ئەڵمانی دوایاریی خۆی لەگەڵ یانەکەی لە خولی ئەڵمانیا ئەنجام بدات و چیتر درێسە زەردەکە نەپۆشێت.

مارکۆ رۆیس کاپتنی دۆرتموند لە لێدوانێکیدا بۆ میدیای ئەڵمانیا، وتی:

لە 12 ساڵی رابردوودا لەگەڵ دۆرتمۆند ساتی  لەبیرنەکراوم ئەزموون کرد و ئەم یادگارییانە تا کۆتایی تەمەنم لە مێشکمدا دەمێننەوە، بێگومان هێشتا دەمەوێت یاریی بکەم و لە تۆپی پێ دوورناکەومەوە.

وتیشی، حەزدەکەم لە یاریکردن بەردەوام بم، چونکە هەست دەکەم باری جەستەییم باشە، هەرگیز حەز ناکەم هەموو چاوەکان لەسەر من بن و سەرنجەکان تەنیا بۆمن بن، بۆیە پێم وانییە بتوانم مایکرۆفۆنەکە بگرم و لە بەردەم 80 هەزار بینەردا قسە بکەم، بەهەر حاڵ دەبێت بزانم چی روودەدات.

دوای 427 یاری و 169 گۆڵ بۆ بۆروسیا دۆرتموند، رۆیس، کە بە ئەفسانەی ئەم تیپە دادەنرێت، لە کۆتایی ئەم وەرزەدا تیپەکەی جێدەهێڵێت.

دۆرتموند داوای پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی بۆ بیلینگهام ده‌ك...

دۆرتموند داوای پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی بۆ بیلینگهام ده‌كات