باڵەخانەی پۆلیسی هەرێم - وێنە: پەیجی بەڕێوەبەرایەتییەکە لە فەیسبووک
چی كردووه؟
كوردستان “داواكراو”ێك راده‌ستی به‌غدا ده‌كات
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ده‌سته‌ی دەستپاکیی فیدراڵیی عێراق رایگەیاند، کەسێکی داواکراویان لە پۆلیسی هەرێمی کوردستانەوە وەرگرتووە، کە بە تاوانی گەندەڵی سزادراوە، دوای ئەوەی لە خاکی تورکیاوە شوێنپێیان هەڵگرتووە.
ده‌سته‌كه لە بەیاننامەیەکدا، كه 964 بینیویه‌تی، ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، دوای هاتنەناوه‌وه‌ی بۆ خاکی عێراق لە تورکیاوە، یەکێک لە هەڵاتووە داواکراوەکانیان لە دەسەڵاتدارانی ئەمنیی هەرێمی کوردستانی عێراق وەرگرتووە.
ئاشكراشیان كرد، داواكراوه‌كه به “گه‌نده‌ڵی” تۆمه‌تباره و پاره‌یه‌كی زۆری له كاتی كاركردنی له یه‌كێك له وه‌زاره‌ته‌كان بردووه.
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی عێراق ده‌ڵێن، بە هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری نێوان پۆلیسی عەرەبی و نێودەوڵەتی لەگه‌ڵ وەزارەتی ناوخۆ و هه‌روه‌ها پۆلیسی هه‌رێمی كوردستان، توانرا تۆمه‌تباری هه‌ڵاتوو “أ.أ. ع” ده‌ستگیر بكرێت.
روونیشیانكرده‌وه “لە کاتی چوونی بۆ هەولێر دەستگیرکراوە، لەوێش لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی هەرێم راگیراوە”.
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه، “دادگای تاوانەکانی کەرخ- دەسته‌ی سێیەم، بە غیابی بڕیارێکی دەرکرد کە سزای دە ساڵ زیندانی بەسەر تاوانباره‌كه‌دا سەپاندووه، بە پشتبەستن بە بڕگەکانی ماددەی (316) لە یاسای سزادان، ئه‌مه‌ش ئاماژەیە بۆ ئەوەی (تاوانبارەکە لە کاتێکدا وەک ئه‌مینی گەنجینە کاری دەکرد، ده‌وامی جێهێشتووه”.