دەستبەسەرداگرتنى برنج و هێلکەى قاچاغ لە زاخۆ... وێنە: تایبەت بە 964 نێردراوە
زاخۆ
چوار تۆن برنج و 60 کارتۆن هێلکەى قاچاغ دەستى بەسەرداگیرا
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
لیژنەی چاودێری بازاڕ لە زاخۆ، دەستى گرت بەسەر زیاتر لە چوار تۆن برنج و 60 کارتون هێڵکە کە بەشێوەى قاچاخ لە دەروازەى ئیبراهیم خەلیلەوە هاتبووە ناوەوە.
ئەمرۆ هەینى 31.5.2024، لیژنەکانی قایمقامییەتی زاخۆ لە بەدواداچونێکدا توانیان لە بازگەى زاخۆ دەستبگرن بەسەر چوار تۆن و500 کیلۆگرام برنج و 60 کارتون هێڵکەی قاچاغ.
“ئەو برنج و هێڵکەیە بەشێوەیەکی نایاسایی لەدەروازەی نێودەوڵەتى ئیبراهیم خەلیلەوە بۆ ناوخۆ هێنرابوو، و خاوەنی برنج و هێڵکەکە دەیویست لە دەرەوەى زاخۆ ساغى بکاتەوە”، سەرچاوەیەکى ئاسایشى زاخۆ واى بە 964 وت.
وتیشى، هەندێ لە بازگانان هەماهەنگی لەگەڵ شوفێرەکانی باکور و تورکیا دەکەن و بەنایاسایی هێڵکە و برنج لەژێر کەرەستەی تر لەناو بارهەڵگرەکان دەشارنەوە.
وەک ئەو سەرچاوەیە باسى دەکات، سەرجەمى ئەوەى دەستى بەسەرداگیرا بوو لەناوبراو رێککاری یاسایی بەرامبەر خاوەنەکەى گیراوەتەبەر.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح