"ئەگەر بەرگرى شارستانى نەگەیشتبا دەقەوما"

ئاگرەکەى پشت فاملى مۆڵ کۆنتڕۆڵ کرا

964+

ئەحمەد شەمزین- هەولێر

ئاگرێکى گەورە لە گەراجەکانى پشت فاملى مۆڵ لە شارى هەولێر کەوتەوە، بەڵام بە زوویى لەلایەن تیمەکانى بەرگرى شارستانییەوە کۆنتڕۆڵ کرا، بە قسەى خاوەنەکەى “تیمەکان ئاوا زوو نەگەیشتبان کارەسات روویدەدا”.

کەمێک پێش ئێستا، مۆلیدەیەکى گازى لە گەراجەکانى پشت فاملى مۆڵى شارى هەلێر ئاگرى گرت.

سابیر محەمەد، خاوەنى مۆلیدەکە بۆ 964 قسەى کردووە و دەڵێت، لەبەر ئەوەى لە شوێنەکە گاز و بەنزین و نەوت دەفرۆشرێت، ئەگەر تیمەکانى بەرگریى شارستانى بە زوویى نەگەیشتبان و ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵ نەکردبا کارەسات روویدەدا.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

سێیەم بریندارى کارگەى غازى نەورۆز گیانى لەدەستدا

سێیەم بریندارى کارگەى غازى نەورۆز گیانى لەدەستدا