داواکاری خەڵک بووە
پێنجوێن بوو بە خاوەنی دوو ئامێری شوشتنەوەی گورچیلە
964+
ئەحمەد مستەفا
نەخۆشخانەی گشتیی شەهیدان لە قەزای پێنجوێن، دوو ئامێری شوشتنەوەی گورچیلەیان پێگەیشت، لە ئایندەدا ئەو نەخۆشانەی بەردەوام پێویستیان بە غەسڵ و شوشتنەوەی گورچیلەیە، هەر لە قەزاکەی خۆیان بۆیان دەکرێ.
ئامێرەکان گەیشتوونەتە نەخۆشخانەکە
لە بڵاوکراوەیەکدا ئەمڕۆ پێنجشەممە 30.5.2024، نەخۆشخانەکە دەڵێت، “پاش ئەوەی لە ماوەی رابردوودا لەلایەن ئیدارەی نەخۆشخانەی گشتیی شەهیدان – پێنجوێن، داواکاری هاوڵاتیانی پێنجوێن و دەستەی داکۆکی لە مافەکانی پێنجوێن هەوڵی هێنانی ئامێری شۆردنی گورچیلە درا، دوێنێ چوارشەممە ئامێرەکە دابینکراوە”.
لە ئایندەدا دەکەونە کار
نەخۆشخانەکە سوپاسی بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی کردووە و دەڵێت، “زوو بە دەم داواکارییەکەیانەوە هاتووە”، ئەوەش ئاشکرا دەکات، “دوو ئامێرەکەی شوشتنەوەی گورچیلە لە ئایندەیەکی نزیکدا، دەکەونەکار بۆ خزمەتی هاوڵاتیانی سنوورەکە”.