به‌سستمێكی نوێ كارده‌كه‌ن
ناوه‌ندێك ده‌یه‌وێت ببێته سه‌رچاوه بۆ ئه‌رشیفى كوردستان
964+
شۆڕش هەرکی – هەولێر
ماوەی ساڵێکە ژمارەیەک گەنج، خەریکی کۆکردنەوەی ئەرشیفى كوردستانن، له‌بواره‌كانى مێژوو، کو‌لتوور و هونەر، لە رێگه‌ی سیستەمێکی تایبەتەوە، ئه‌رشیفه‌كه بە دیجیتاڵی دەکەن.
گه‌نجه‌كان له چوارچێوه‌ى ناوه (ناوەندی کوردستان) بۆ هونەر و کو‌لتوور كارده‌كه‌ن و لە رۆژى 27.5.2024 بە شێوەیەکی فەرمی ئه‌م ناوه‌نده‌یان کردووه‌تەوە.
فاتیح رێبەر، بەرپرسی پەیوەندییەکانی ناوەندی کوردستان بە964ـی وت، لەماوەی ئەم ساڵەدا زیاتر لەهەزار کتێب و گۆڤار و دەستنوسمان کۆکردۆتەوە.
ئامانجیان ئەرشیفکردنی تەواوی کتێبەکانە کە لەسەر کورد و کوردستان نووسرابێت، جگە لەمەش بەشێکی تایبەتیان هەیە به کاری وەرگێران.
وتیشی”ئه‌و سستمه‌ى به‌كارمان هێناوه زۆر پێشكه‌وتووه و به‌شێوه‌ى ژیری ده‌ستكرده”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، به‌هۆی بارودۆخى رابردووى كوردستان هه‌رچی ئه‌شریف هه‌یه بڵاوبوونه‌ته‌وه و تا ئێستا شوێنێك نه‌بووه وه‌ك سه‌رچاوه‌ى ئه‌م ئه‌رشیفه سوودى لێوه‌ربگیرێت.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن