دیمه‌نى به‌شێك له پڕۆژه‌ى ئاوى ناحیه‌ى ئاشتى له سنوورى كۆیه... وێنه: سۆشیاڵ میدیاى ئاوى كۆیه
سۆراغى 964
ئایا شه‌ش گوندى سنوورى كۆیه بێ ئاوى خواردنه‌وه‌ن؟
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
وابڵاوكرایه‌وه، كه زیاتر له هه‌فته‌یه‌كه شه‌ش گوندى سنوورى ناحیه‌ى ئاشتى سه‌ر به قه‌زاى كۆیه بێئاون و خه‌ڵكه‌كه‌ش ناچار خۆیان ئاو به پاره دابین ده‌كه‌ن.
هۆكاره‌كه‌ش بەهۆی شكان و تێكچوونی پڕۆژەی ئاوی كێلەزیندانه كه سه‌رچاوه‌كه‌ى له زێی بچووكه‌وه‌یه.
964 سۆراغى ئه‌م بابه‌ته‌ى كرد و په‌یوه‌ندی به هۆگر كه‌یفی، به‌ڕێوه‌به‌رى ئاوى كۆیه كرد و ره‌تیكرده‌وه كه كێشه‌ى ئاو له‌سنووره‌كه‌یان به‌تایبه‌تیش له سنوروى ناحیه‌ى ئاشتیدا هه‌بێت .
وتیشی “ماوه‌ى دوو رۆژ غه‌تاسی ئه‌م پڕۆژه‌یه له‌سه‌ر زێی بچووك سوتابوو و چاككرایه‌وه، له‌ماوه‌ى ئه‌م دوو رۆژه‌ش فه‌رمانگه‌ى ئاوى ناحیه به تانكه‌ر ئاوى بۆ ئه‌م ماڵانه بردووه كه ئه‌م دوو رۆژه كێشه‌ى ئاویان بۆ دروست بووبوو”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌وان رێكارى یاساییان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هاوڵاتییه گرتووه‌ته به‌ر كه له‌رێگه‌ى ڤیدیۆیه‌كه‌وه واى بڵاوكردبووه‌وه كه ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كه شه‌ش گوندى ئاشتى بێئاون.
روونیشیكرده‌وه ته‌نیا چوار ماڵ له گوندى چاڵاو كێشه‌ى ئاویان بۆ دروستبوبوو به‌ڵام به‌تانكه‌ریش ئاویان بۆ چووه.