مەترسی تەقینی مین هەیە
ئاگرەکەی وێڵەیەر سەریهەڵدایەوە
964+
دیلان محەمەد جەزا
ئاگرەکەی شاخی وێڵەیەر سەریهەڵدایەوە و بەهۆی بوونی مەترسی مین کۆنتڕۆڵکردنی لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانی ئاسان نییە.
ئارام عەلی وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی بە 964 وت، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگر لە شاخی وێڵەیەری تەنیشت گۆیژە کەوتەوە و رووبەرێکی زۆر لە پوش و پاوانی شاخەکە سووتا، دوای کۆنتڕۆڵکردنی ئێوارە جارێکی دیکە سەریهەڵدایەوە.
باسی لەوەکرد، بەهۆی بوونی مەترسی مین لە شاخەکەدا ناتوانرێت بە ئاسانی کۆنتڕۆلی ئاگرەکە بکرێت و بۆیە ئاگرەکە بەردەوامی هەیە.
ئەوەی خستەڕو، ئێستا پێنج تیم سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن و تا ئێستا بەردەوامی هەیە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی