سەرۆکی حکومەتی هەرێم پرۆژەی کەرتی تایبەتی لە شنگلبانە کردەوە.
سه‌رۆكی حكومه‌ت ئاماده‌بوو
به‌ردی بناغه‌ی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ك له سۆران دانران
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، له ئیدارەی سەربەخۆی سۆران به‌ردی بناعه‌ی چوار پڕۆژه‌ی دانا و پڕۆژه‌یه‌كی كه‌رتی تایبه‌تیشی كرده‌وه.
سه‌رۆكی حكومه‌ت ئەمڕۆ سێشه‌ممه 28.5.2024 له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران، به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌كانی رێگەی دووسایدی 40 مەتریی هۆڵی بۆنەکان – شەهیدانی ئازادی، پارکی ناوشار، پارکی نیشتمانی و ئۆڤەرپاسی دەروازەی سۆرانی دانا.
دواتریش سەرۆکی حکومه‌تی هەرێم پرۆژەی “ئەکواپارکی میرۆ لە شنگلبانە” لە قەزای رواندز كرده‌وه، كه پڕۆژه‌یه‌كی گه‌شتیاریی كه‌رتی تایبه‌ته.
هه‌ر ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی حكومه‌ت لەگەڵ بەرپرسە ئیدارییەکانی سۆرانیش کۆبووەوە.
هاوكات دوێنێ مه‌سرور بارزانی پرۆژه‌ی پردی ده‌ربه‌ندی رانیه‌ی كرده‌وه.