به‌په‌له‌… عومان داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی هانده‌رانی له‌ به‌سڕه‌ ده‌كات

964+

ئەرسەلان عەبدوڵڵا

فیدراسیۆنی تۆپی پێی عومان داوا له‌ هانده‌رانی ده‌كات بۆ پاراستنی گیانی خۆیان و سه‌ركه‌وتنی به‌ڕێوه‌چوونی یاریی كۆتایی، بگه‌ڕێنه‌وه‌ وڵاته‌كه‌یان و یاریگه‌ جێبهێڵێن.

فیدراسیۆنه‌كه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا، كه‌ ته‌له‌ڤزیۆنی عومان كه‌مێك پێش ئێستا بڵاوی كرده‌وه‌، داوا له‌ هانده‌رانی ده‌كات، كه‌ له‌ به‌سڕه‌ن، بگه‌ڕێنه‌وه‌ وڵاته‌كه‌یان.

فیدراسیۆنه‌كه‌ هۆكاری ئه‌م بڕیاره‌ی بۆ ئه‌و قه‌ره‌باڵغییه‌ زۆره‌ گه‌ڕانده‌وه‌، كه‌ له‌ یاریگه‌ به‌سڕه‌ هه‌یه‌.

هه‌روه‌ها رایانگه‌یاند، له‌ پێناو سه‌رخستنی به‌ڕێوه‌چوونی یاریی كۆتایی جامی كه‌نداو ئه‌م بڕیاره‌یان داوه‌.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ یاریی كۆتایی جامی كه‌نداوی 25 له‌ نێوان عێراق و عومان له‌ یاریگه‌ی به‌سڕه‌ ده‌كرێت.