خاوەن زەوییە قەرەبووەکانی گوندی کۆری. فۆتۆ:964 فۆتۆ: 964
سبەی بڕۆن مامەڵەکانتان رایی بکەن
سه‌رۆكی شاره‌وانیی هه‌ولێر: كێشەی زەوییەكانی گوندی كۆری چارەسەر كرا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
سه‌رۆكی شاره‌وانیی هه‌ولێر رایگه‌یاند، كیشه‌ی زه‌وییه‌كانی گوندی كۆری چاره‌سه‌ر كراوه و له سبه‌یه‌وه خاوه‌ن زه‌وییه‌كان ده‌توانن مامه‌ڵه‌كانیان رایی بكه‌ن.
كارزان عه‌بدولهادی به 964ی راگه‌یاند، ئەمڕۆ دووشەممە پاش وەرگرتنی ره‌زامەندیی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردسان و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، بۆ چارەسەرکردنی کێشەی بەشێک لە هاوڵاتیانی خاوەن زەوی قەرەبووی گوندی کۆری، سەرۆکایەتی شارەوانیی هەولێر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته رایدەگەیەنێت، هەموو ئەو خاوەن زەوییانەی کە لە ماوەی رابردوودا زەوی گەزنەیان تۆمارکردووە بە ناوی خۆیان و پاشان مامەڵەی کڕین و فرۆشتنیان لەسەر کردووە و بەناوی کەسی دووەم تۆمار کراوە، ئێستادا رەزامەندی درا بە راییکردنی مامەڵەکانیان”.
وتیشی، لە سبه‌ی سێشه‌ممه‌وه خاوه‌ن زه‌وییه‌كان دەتوانن سەردانی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر، بەشی موڵکایەتی بکەن، هەروەها لە کاتی سەردانیکردنیان با ناسنامەی خۆیان و خێزانەکانیان لەگەڵ خۆیاندا بهێنن بۆ جێبەجێ کردنی رێکار و مامەڵەکانیان
سه‌رۆكی شاره‌وانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، “زه‌وییه‌كان زیاتر له 100 پارچه ده‌بن و پێشتر نه‌مده‌توانی مامه‌ڵه‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ین، به‌ڵام دوای بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئیتر ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بوو”
گوندی كۆری له ساڵی 2014 به پێی رێككه‌وتنێكی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و كۆمپانیایه‌كی كۆریای باشوور لە ھەولێر لەسه‌ر رووبه‌ری هه‌زار و 592 دۆنم زەوی، بڕیاری دروستکردنی درا، کە بریتی‌بوو لە پێنج هه‌زار و 304 یەکەی نیشتەجێبوون، نزیکەی هه‌زار و 200 لەو خانووانە دابەش کران، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بڕیارێک دابەشکردنی خانووەکانی دیکەی راگرت.