پارەی باجەکە وەرناگرن

“یەکێک لە داواکارییەکانی خوێندکارانی زانکۆی راپەڕین جێبەجێ کرا”

964+

ژێوار خدر – راپەڕین

نارەزایەتی کوڕ و کچانی زانکۆی راپەڕین شوێنی خۆی گرت و ئەو برە پارەی وەک باجی بەشە ناوخۆییەکان لێیان وەردەگیرا لابرا، یاردەدەرێکی سەرۆکی زانکۆش راپەڕین دەڵێت، “کێشەی خوێندکاران چارەسەر بووە”.

شەوی رابردوو 26.5.2024، خوێندکارانی بەشی ناوخۆیی کوڕان و کچانی زانکۆی راپەڕین لە بەردەم زانکۆکەیان گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا، لەدژی پێدانی بڕێک پارە لە بەرامبەر مانەوەیان لە بەشە ناوخۆییەکان، ئەمڕۆ زانکۆکە بڕیاریدا لە وەرگرتنی بەشێک لەو بڕە پارەیە خۆشبێت.

یەکێک لە خوێندکارەکانی بەشی ناوخۆیی کوڕان بەناوی (م.ن) ئەمڕۆ دوووشەممە 27.5.2024 قسەی بۆ 964 کرد و وتی، “دوای گردبوونەوەکەی دوێنێ شەو، پێیان راگەیاندووین کە ئەو پێنج هەزار دینارەمان لێ وەرنەگیرێت کە بۆ باجی بەشە ناوخۆییەکان بڕیاڕ بوو وەریبگرن، بەڵام بۆ حەوت هەزار دینارەکە کە نازانین بۆ چییە، پێیان وتووین بڕیاری وەزارەتە و ناتوانین وەرینەگرین”.

964 بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەم بابەتە پەیوەندی کرد بە دکتۆر پێشەوا حەمید، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی راپەڕین بۆ کاروباری خوێندکاران، ئەو رایگەیاند،”کە کێشەکان چارەسەرکراون و لەگەڵ سەرۆکایەتی زانکۆ بە نوسراوی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی بەشە ناوخۆییەکانمان ئاگادار کردووەتەوە، بەڵام وردەکارییەکانی چارەسەرەکە بۆ راگەیاندن باس ناکەین”.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

به‌م شه‌وه‌ خوێندکارانی بەشە ناوخۆیی زانکۆی راپەڕین ...

به‌م شه‌وه‌ خوێندکارانی بەشە ناوخۆیی زانکۆی راپەڕین گردبوونەوە