گرافیك: 964+
جارێ ده‌نگۆیه
له چیاى هه‌ڵگورد ده‌نگێكی به‌هێز بیستراوه
فەرهاد حەسەن
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر خه‌ڵكى سنوورى قه‌زاى چۆمان به په‌یامنێرى 964یان وتووه كه ده‌نگێكى گه‌وره‌یان له چیاى هه‌ڵگورده‌وه بیستووه.
به‌شێك له‌و خه‌ڵكه وتوویانه ده‌نگى ته‌قینه‌وه بووه، هه‌ندێكیشیان ده‌ڵێن بۆردومانه.
964 خه‌ریكی ساغكردنه‌وه‌یه‌تى.
نوێكراوه‌ته‌وه له 10:26 خوله‌ك
ئه‌حمه‌د بارزان عه‌لیكۆ، قایمقامى قه‌زاى چۆمان به 964ـى راگه‌یاند، تا ئێستا هیچیان له‌وباره‌وه نه‌زانیوه و چاودێری دۆخه‌كه ده‌كه‌ن.
به‌پێی زانیارییه‌كانى 964 له ناوچه‌كانى ده‌شتى هه‌ریریش به‌هه‌مان شێوه ده‌نگێكی گه‌وره بیستراوه‌و لەرینەوەشی لەگەڵدا بووە و پێدەچێت بۆردوومان هەبووبێت.
نوێكراوه‌ته‌وه له 11:20خوله‌ك
له‌گه‌ڵ بیستنى ده‌نگ له چیاى هه‌ڵگورد، ده‌نگێكی گه‌وره‌ش له چیاى ئاراسن له سنوورى قه‌زاى رواندز بیستراوه.
ئه‌حمه‌د قادر، قایمقامى قه‌زاى رواندز به 964ـى راگه‌یاند، ئه‌و بابه‌ته تایبه‌ته به لایه‌نى ئه‌منى و ئه‌و ناتوانێت هیچ قسه‌یه‌كی له‌سه‌ر بكات.
به‌ڵام شوانێك له زینى گه‌ره‌وان نزیك له چیاى ئاراسن به 964ـى وت، ئه‌و گوێبیستى بۆردومان بووه كه چه‌ند جارێك فڕۆكه‌ى جه‌نگى ئه‌نجامیان داوه و به‌پێی زانیارییه‌كانى 964 یش هێزه‌كانى پارتى كرێكارانى كوردستان له‌و چیایه بوونیان هه‌یه.
سه‌باره‌ت به ده‌نگه‌كه‌ى چیاى هه‌ڵگوردیش، قایمقامى قه‌زاى چۆمان بیستنى ده‌نگه‌كه‌ى پشتڕاست كرده‌وه و به 964ـى راگه‌یاند، هێزه ئه‌منییه‌كانیان راسپاردووه به‌دواداچوون بكه‌ن، چونكه تا ئێستا نازانن ده‌نگه‌كه چی بووه.