دهڕاسهیهك دروێنه‌ى گه‌نم ده‌كات.. فۆتۆ: سۆسیال میدیا
پابه‌ند نه‌بن سزا ده‌درێن
كرێى كاركردنى ده‌ڕاسه‌كانى گه‌رمیان دیاریكرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوورى ئیداره‌ى گه‌رمیان، كرێى كاركردنى دروێنه‌ى گه‌نم و جۆ، بۆ خاوه‌ن ده‌ڕاسه‌كان دیاریكراوه و پێشیان وتراوه له‌وه زیاتر وه‌ربگرن سزا ده‌درێن.
كرێیه‌كه‌یان به كاتژمێر داندراوه و له‌لایه‌ن لقی گەرمیانی یەکێتی جوتیارانی کوردستان دیاریكراوه.
بۆ یەك كاتژمێر دروێنه‌كردن بۆ شوێنە نزیكەكان 50 هه‌زار دینار، بۆ شوێنە دورەكانیش 55 هه‌زار دیناره.
دەڕاسەی كاكوت كەپسەی بچوك 30 هه‌زار دینار و کەپسەی گەورەش 35 هه‌زار دیناره.
لقی گەرمیانی یەکێتی جوتیارانی کوردستان، ئاگاداری جوتیارانی سنورەكەى كردووته‌وه، هەرخاوەن دەراسە یەك پابەندنە بوو بەو نرخەوە ، دەتوانن پەیوەندی بكەن بەڕیوەبەری یەكە ئیداریەكانی سنورەكەوە بكه‌ن بۆ ئەوەی سزابدرێن، یاخود پەیوەندی بكەن بەم ژمارە تەله‌فونەوە 07701023192
به‌پێی رووپێوێكى دیجیتاڵی كه كشتو‌كاڵى گه‌رمیان له‌سنووره‌كه‌ى ئه‌نجاميداوه، زیاتر لە 300 هەزار دۆنم زه‌وى بە دانەوێڵەى جیاواز چێندراوە.
پێشتر ستار عه‌لى ئه‌وتاق، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كشتو‌كاڵى گه‌رمیان به 964ـى راگه‌یاندبوو، له سنووره‌كه‌یان شه‌ش هه‌زار و 214 جوتیار ناویان تۆمار كراون بۆئه‌وه‌ى گه‌نمه‌كانیان راده‌ستى سایلۆكان بكه‌ن، پێشبینیشیان بۆ ئه‌مساڵى به‌رهه‌مى گه‌نم و جۆ ئه‌وه‌یه كه ئه‌مساڵ 220 هه‌زار تۆن به‌رهه‌م بهێندرێت.