"بارانەکە هۆکار بووە"

گەنمی ئەو جوتیارانە رەتکرایەوە کە 12 رۆژە نۆرەیان گرتووە

964+

ئەحمەد شەمزین _ هەولێر

بەشێک لە جوتیاران لەبەردەم سایلۆى قەزاى مەخموور گردبوونەوە، بە وتەى جوتیارانی سنوورەکە و بەڕێوەبەرى کشتوکاڵى مەخموور، “سایلۆ گەنمەکانیان لێوەرناگرێت”.

نایف حوسێن شۆفێری یەك لەو بارهەڵگرانەیە کە لە نۆرەیەکی دوور و درێژدا وەساتەوە ئەو بە 964ی وت، “دوو باری من رەفزكراوەتەوە دەبێت زیاتر لە 10رۆژی تر نۆرە بگرم، تا ئێستا زیاتر لە 150 بارهەڵگر رەفزكراوەتەوە، ئەو كەسانەی كە رەفز وەردەگرن دەبێت، دووبارە بچن هەباشەی گەنم بكەن و نۆرە بگرنەوە”.

ئیدریس سابیر یەکێکی دیکە کە جوتیارەکان، دوو بارهەڵگری خۆیی و سێ بارهەڵگری براكەی رەفز بووە بۆ 964وتی، “دوای كردنەوە و وەرگرتنی بەشێكی كەم لە گەنمەكان ئیدی هەموو رۆژێك گەنم رەفز كردنەوە هەیە، رەوا نییە لە 20 بارهەڵگر 15 رەفز بكرێتەوە من جوتیارم، 80 تۆن گەنمم لێ وەرنەگیراوەو بووە زەرەر براكەشم 120 تۆن، جوتیار هەیە گەنمەكەی 12 رۆژە لە نۆرەیە كەچی رەفزكراوەتەوە”.

مەروان حوسێن، بەڕێوەبەرى کشتوکاڵى مەخموور بە 964ـى وت،”هۆکارى وەرنەگرتنى گەرمەکە ئەوەیە دەڵێن بۆر بووە، بۆیە بریارە نوسراوێک بۆ وەزارەتى بازرگانى و سەرۆک وەزیران بکەن تا چارەسەرێک بۆ ئەوە بدۆزرێتەوە”.

964 پەیوەندى بە فازڵ رەسوڵ، جێگرى بەرێوەبەرى سایلۆى مەخموور کرد، بەڵام بەبیانوى ئەوەى نوسراویان بۆ هاتووە کە ناتوانن لێدوان بدەن، “ئامادە نەبوو هیچ زانیارییەک بدرکێنێت”.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

 جوتیارانى مەخمور کێشەیان نامێنێت

 جوتیارانى مەخمور کێشەیان نامێنێت