بەشێکی کاری کۆمپانیاکە لە کاتی ئامادەکردنی ئاسن - وێنە: کۆمپانیای ماس
لە بازیانە
کۆمپانیایەک 10 گەڵابەی بە شۆفێرەکانییەوە دەوێت
964+
پێشەوا محەمەد
بەشی ئاسنی کۆمپانیای ماس لە بازیان هەلی کاری بۆ 10 گەڵابە هەیە بە شۆفێرەکانییەوە، بەرپرسێکی کۆمپانیاکە دەڵێت، بۆ ماوەی دوو ساڵ پێویستیانن.
بەشی ئاسنی کۆمپانیاکە خۆیان شەش گەڵابەیان هەیە، ئێستا پێویستیان بە 10ـی دیکە هەیە.
سەربەست تاڵیب، بەڵێندەر لە بەشی ئاسنی کۆمپانیاکە بە 964ـی راگەیاند، کاری ئەو گەڵابانە تەنیا لەناو کۆمپانیادایە و ئاسنی پاک دەگوازنەوە بۆ کوورەی توانەوەی کارگەکە.
وتیشی، “ئیشی ئەوان و حساباتیان بە تۆنە، بۆ هەر تۆنێک بڕی دوو هەزار و 500 دیناریان بۆ حساب دەکرێت و رۆژانە لەنێوان 70 بۆ 80 تۆن ئاسن دەگوازنەوە”.
کارگەکە لە بازیانە و جگە لە ئاسن بەشی چیمەنتۆشی هەیە.
“ئێمە بەردەوام هەلی کارمان بۆ کرێکار هەیە بە 25 هەزار دینار، بەڵام کرێکار کار ناکات و دوای رۆژێک نایەتەوە سەر کارەکەی لەکاتێکدا هەموو شتێکمان بۆ ئامادە کردوون و ئیشەکەش زۆر قوورس نییە”، ئەوەش قسەی سەربەست تاڵیبە.