پاش 26 ساڵ بەشی دووەمی “face off” بەرهەمدەهێنرێت
+964
پەرستۆ ساڵح – هەولێر
دوای 26 ساڵ بەشی دووەمی فیلمی “fece off” بەرهەمدەهێندرێت. ئەکتەری ئەمریکی نیکۆلاس کەیج، بەشێک لە وردەکاری فیلمەکە ئاشکرای دەکات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 19ـی کانونی دووەم، رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردەوە، کە نیکۆلاس کەیج وردەکاری بەشی دووەمی فیلمی “face off” ئاشکراکردووە کە لەگەڵ ئەکتەر و گۆرانیبێژی بەناوبانگ جۆن تراڤۆڵتا، بڕیارە رۆڵی تێدا ببینن.
بەشی یەکەمی فیلمەکە بۆ یەکەم جار لە ساڵی 1997 لە سینەماکان نمایشکرا، داهاتەکەشی گەیشتە نزیکەی 245 ملیۆن دۆلار و هەروەها خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین فیلم لە رووی دەنگەوە بەدەستهێنا.
ئەم فیلمە لە دەرهێنان و نوسینی ئادەم وینگاردە، لە بەشی یەکەمیدا باس لە تاوانبارێکی گەورە دەکات کە لەلایەن بریکارێکی ئێف بی ئایەوە هەوڵی دەستگیرکردنی دەدرێت، بەڵام بریکارەکە لە جیاتی گرتنی تاوانبارەکە، ئەوا لە رێگای گۆڕینی روخسارییەوە بە نەشتەرگەری پزیشکی رزگاری دەبێت.
نیکۆلاس کەیج، باسی لەوەشکردووە کە بەشی دووەمی فیلمەکە بەشێوازێکی نوێ لە جیهانی سینەما بەرهەمدەهێندرێت، جگە لە بەشداری هەردوو ئەکتەری سەرەکی و لاوەکیەکانی بەشی یەکەم، چەند ئەکتەرێکی نوێش رۆڵیان دەبێت.