دیمه‌نێكی كه‌عبه.. وێنه: گۆڤارى ناشیوناڵ جوگرافی
رۆژ به ستوونى ده‌مێنێته‌وه
سبه‌ینێ سێبه‌ر له‌سه‌ر كه‌عبه بزر ده‌بێت
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
سه‌رۆكى كۆمەڵەی فەلەكناسانى جه‌ده ده‌ڵێت، سبه‌ینێ دووشەممه ئاسمانی مەکكە لەگەڵ كاتی نوێژی نیوەڕۆدا، یەكەم ستوونبوونی تەواوەتی رۆژ بۆ ئەمساڵ بەخۆیەوە دەبینێت و بەهۆیەوە سێبەری كەعبە بزر دەبێت.
كاتى ستوونبوونه‌كه‌ى رۆژ له‌گه‌ڵ نوێژى نیوه‌ڕۆ له كاتژمێر 12:18 خوله‌كى نیوه‌ڕۆ (9:18 بەیانی بەكاتی گرینێچ) رووده‌دات.
ماجد ئەبو زاهرە، سەرۆكی كۆمەڵەی فەلەكی لە جەدە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، لەكاتی ستوونبوونی تەواوەتی خۆر لە ئاسمانی مەكکەدا، لە نزمترین خاڵی خۆیدا دەبێت و پلەی 90 دروست دەكات و سێبەری كەعبە و تەواوی تەنەكانی تری ناو كەعبە بزر دەبن و نامێنن.
بەیاننامەكە ئاماژەی بەوەشكردووە “دیاردەی ستوونبوونی تەواوەتی رۆژ لە ئەنجامی شوێنی كەعبەی پیرۆزەوە دێت، كە دەكەوێتە نێوان هێڵی ئیستوائیی و خولگه‌ی سەرەتان”.
ده‌شڵێت، هه‌ر ناوچەیه‌كی دیكه دنیا كه‌وتبێتە سەر هەمان هێڵی پانییەوە، هەمان دیاردەی ستوونبوونی خۆر دەبینن و سێبەری تەنەكان بە تەواوی بزر دەبێت.