کردنەوەی کونسوڵخانەی قەتەڕ لە هەولێر. فۆتۆ: میدیا و زانیاری
کونسوڵەکە کێیە؟
به فه‌رمی كونسوڵخانه‌ی قه‌ته‌ڕ له هه‌ولێر كرایه‌وه
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه كونسوڵخانه‌ی وڵاتی قه‌ته‌ڕ له هه‌ولێر كرایه‌وه.
له رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌دا، كه مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن ئه‌لحه‌ممادی، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی دەرەوەی قەتەڕ و باڵیۆزی قەتەڕ لە عێراق ئاماده‌ی بوون، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، هاوکار و یارمەتیدەر دەبن بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و قه‌ته‌ڕ.
هه‌ر له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا، کە فەرمانگەی میدیا و زانیاری وێنەکانی بڵاوکردەوە، حوسێن بن عه‌لی ئەلفەزالە، وەک کونسوڵی گشتیی قەتەر لە هەولێر دەستنیشان کرا.