حاسڵاتی رووداوەکانی دەرودراوسێ
هێشتا “مین”ی شەڕی هەشت ساڵە هاوڵاتی کورد دەکاتە ئامانج
+964
ژووری هەواڵ
بەهۆی تەقینەوەی مینی بەجێماوی سەردەمی شەڕی هه‌شت ساڵەی نێوان ئێران و عێراق لە ناوچەی سنووری شاری قەسری شیرین، هاوڵاتییه‌ک بریندار بوو، لە ماوەی کەمتر لە یەک هەفته‌دا لانی کەم پێنج هاوڵاتیی کورد لە شارەکانی قەسری شیرین، پیرانشار و شنۆ بەهۆی تەقینەوەی مین کوژران و بریندار بوون.
سومەییە ئەختەر شومار، چالاکوانی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی مەریوان، بە بڕیاری لیژنەی پێڕاگەیشتنی سەرپێچییە ئیدارییەکان لە وەزارەتی پەروەردە و بارهێنانی ئێران دوورخرایه‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاگاداریش بكرێته‌وه.
مامۆستاکە جگە لەم سزایە چەندین تۆمەتیشی بەسەردا سەپێنراوە، وەک، لەبەرکردنی جلوبەرگی کوردی و بڵاوکردنەوەی بابەتی ورووژێنەر و بابەتی هاندانی مامۆستایان بۆ کارێک کە دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران بێت.
ژینا مودەڕیس گورجی، رۆژنامەنووس و چالاکی بەناوبانگی مافی ژنان و خەڵکی سنە، کە لە رەوتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای 21 ساڵ بەندکران و دوورخستنەوەی بۆ بەندیخانەی ناوەندیی هەمەدانی بە سەردا سەپێنرا.
هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە ناحیەی گەڤەری باکووری کوردستان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 11 کەسیان دەستگیر کرد و هۆكاری ده‌ستگیركردنه‌كه‌شیان روون نییه.
هێزەکانی ئاسایشی تورکیا لە قەزای گەڤەر هەڵیانکوتایە سەر چەند ماڵێکی هاوڵاتیان و 11 کەسیان دەستگیرکرد و به‌ره‌و ئاسایشی ناوچه‌كه‌یان بردوون.
81 پارێزەری رۆژئاوای کوردستان سەبارەت بە دۆسیەی کۆبانی و سزادانی سەلاحەدین دەمیرتاش، نامەیەکیان ئاراستەی نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتی ئەوروپا کرد و داوا ده‌كه‌ن توركیا سەڵاحەدین دەمیرتاش ئازاد بکات.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی هاوار، له رۆژئاوای كوردستان، هێزه‌كانی سه‌ر به توركیا هاوڵاتییه‌كیان به ناوی محێدین محه‌مه‌د له گوندێكی سه‌ر به ناحیه‌ی ماباتای سه‌ر به عه‌فرین رفاندووه، هه‌روه‌ها ده‌ستیان به‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌شیدا گرتووه.