تهمهنى یهك مانگ بوو
پڕۆژەی بێبەرامبەرهكهى لەشجوانی له سلێمانى وەستا
964+
دیلان محەمەد جەزا- سلێمانی
ماوەی مانگێک پڕۆژەی بەشداریکردنى بێ بەرامبەر لە هۆڵەکانی لەشجوانی لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو، دواى ئهوهى 150 هاوڵاتی لێی سودمەندبوون وهستا.
کاروان زیرەک بەڕێوەبەری وەرزشی سلێمانی بە 964ـى وت، لە ماوەی یەک مانگی پڕۆژەكه هەزار و 490 هاوڵاتی سەردانی لینکەکەیان کردبوز، لەو ڕێژەیە 150 هاوڵاتی سودمەند بون.
وتیشی “لە پڕۆژەکەدا 17 هۆڵی جیاجیاى لەشجوانی بەشداریان کردبوو، دوا بە دوای پڕۆژەکە هەندێک لە بەشداربووان پەیوەندیان بە هۆڵەکانەوە کردبوو، بۆ ئەوەی بەردەوام بن لە یاریکردن”.
ئەوەی خستەڕوو، ئێستا ئامادەکاری دەکهن بۆ قۆناغی دووەمی پڕۆژەکە و ژمارەیەکی دیکەی هۆڵەکانی لەشجوانی داوایانکردووە بچنە ناو ئەو پڕۆژەیەوە و بکرێتەوە.
بهقسهى كاروان زیرهك، لە پڕۆژەکەدا هەر دوو رۆژ جارێک بەشداربوو دەیتوانی سەردانی هۆڵێکی دیاریکراو بکات و بێبەرامبەر یاری بکات، لە قۆناغی دووەمیشدا دەیانەویست رۆژەکان زیاد بکەن و هانی زیاتری هاوڵاتیان بدەن بۆ ئەنجامدانی وەرزش.
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن