کەل و پەلی راوکردنی ئەو راوچیانەی دەستگیرکراون. وێنە: پۆلیسی دارستان و ژینگەی کفری
لە کفری
سێ راوچی دەستگیرکران و سێ بێچووە ئاسکیش برانە شەڵتەر
964+
بەهرە محەمەدئەمین
لە کفری سێ راوچی بە کەل وپەلەکانیانەوە دەسگیرکران، سی بێچووە ئاسکیش گەیەنرانە شەڵتەری تایبەت، پۆلیس و دارستانی ژینگەش سوپاسی گوندنشینان دەکات.
مەفرەزەکانی پۆلیسی دارستان و ژینگەی بنکەی نەوجول لە کفری سێ راوچیان دەستگیر کردووە کە سوێسکێکیان کوشتووە و چەند ماسییەکیشیان راو کردووە، ئێستا هەر سێ راوچییەکە راگیراون.
عەقید قازی نەجم، “بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی کفری بە 964ی وت، ئەو سێ راوچییە بە فەرمانی دادوەر راگیراون و ئێستا لە بەند دان، کەرەستەکانیشیان کە بریتی بوون لە 2 تاپڕ، 2 لایتی دەستی، سێ تۆڕی ماسیگرتن، دەستیان بەسەردا گیراوە”.
دوو راوچی ماسی و بەلەمەکەیان دوای ئەوەی ویستیان هەڵبێن دەستگیر کران
وتیشی، ” بەهۆی ئەوەی ئێستا وەرزی قەدەغەی راوەماسییە، مەفرەزەکانمان شەو و رۆژ لە ئەرکدان لە دەشت و دەر بۆ رێگری کردن لە ڕاوی نایاسایی، ” سوپاسی گوندنشینانیش دەکەین کە هەر حاڵەتێک ببینن ئاگادارمان دەکەنەوە و زۆر هاوکارمانن”.
” لەلایەن شۆفێری دەڕاسەیەکەوە ئاگادار کراینەوە بە بوونی بێچووە ئاسکێکی بێ دایک، لەگەڵ دوو بێچووی دیکەدا کە پێشتر لە هاوڵاتیەک گیراوە، بە فەرمانی دادوەر سپاردمان بە شەڵتەری تایبەتی ئاژەڵ و باڵندەکان لە چەمچەماڵ”، عەقید قازی وای وت.
هەر کەسێک لەسەر راوی نایاسایی بگیرێت، بە پێ بژاردن یان بەندکردن کە دادوەربە پێی حاڵەتەکە بڕیاری لێ دەدات، سزا دەدرێت، کەل وپەلەکانیشی دەستیبەسەردا دەگیرێت بۆ هەمیشە.
964 زانیویەتی سزای پێبژاردن بە پێی جۆری ئاژەڵەکە دەگۆرێت، ئاسک هەیە سزاکەی گەیشتوەتە دە ملیۆن دینار.