دیمەنێک لە یاریی نەورۆز و نەفتی میسان. فۆتۆ: خولی عێراق
نه‌ورۆز دوو خاڵی له ده‌ست دا و هه‌ولێریش یاریی هه‌یه
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
یانه‌ی نه‌ورۆز جارێكی دیكه دڵی هانده‌رانی عاجز كرد و له یاریگه‌ی خۆیدا نه‌یتوانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت، كاتێك له‌گه‌ڵ یانه‌ی نه‌فتی میسان به‌بێ گۆڵ یه‌كسان بوون.
یارییه‌كه ئه‌م ئێواره‌یه له سلێمانی كرا و یاریزانانی نه‌ورۆز نه‌یانتوانی بگه‌نه تۆڕی نه‌فتی میسان و دوو خاڵیان له ده‌ست دا.
نه‌ورۆز یاریی رابردووش نه‌یتوانی براوه بێت و به گۆڵێك به‌رامبه‌ر دوو گۆڵ به یانه‌ی حدوود دۆڕا، ئێستا تیپه‌كه 45 خاڵی هه‌یه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ له گه‌ڕی 31ی خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراقدا، یانه‌ی هه‌ولێر له شاری به‌غدا رووبه‌ڕووی یانه‌ی ئه‌مانه‌ی به‌غدا ده‌بێته‌وه و یارییه‌كه ئێستا ده‌ستی پێكردووه.
ئه‌مه دووه‌م یاریی راهێنه‌ر سه‌میر بابۆیه له‌گه‌ڵ یانه‌ی هه‌ولێر، دوای ئه‌وه‌ی له یاریی رابردووش سه‌ركردایه‌تی تیپه‌كه‌ی كرد و به‌رامبه‌ر یانه‌ی زاخۆ به گۆڵێك به‌رامبه‌ر دوو گۆڵ دۆڕان.
یانه‌ی هه‌ولێر ئامانجی ئه‌وه‌یه ئه‌مڕۆ بردنه‌وه تۆمار بكات و بارودۆخی خۆی له ریزبه‌ندی خوله‌كه باش بكات.