چى لەبارەوە دەزانیت؟

کۆپتەرەکەى سەرۆکى ئەمەریکا هیچ هێرشێک کارى لێناکات

964+

ژووری هەواڵ

هەر دانەیەکی 250 ملیۆن دۆلاری تێدەچێت، 100 کەس شەوو رۆژ دەیپشکنن و بۆ یەک خولەکیش چاویان لێی غافڵ نابێت
مارین وەن، کۆپتەرەکەی سەرۆکی ئەمریکا، قەڵایەکی فڕیوە و هیچ هێرشێک لە دنیادا کاری لێناکات و کاروانی هێلیکۆپتەرەکانی سەرۆکی ئەمریکا، گرنگترین کاروانی ئاسمانییە لەو وڵاتەدا.

کۆپتەری مارین وەن، پێنج کۆپی وەک یەکی هەیە لەکاتی فڕیندا شوێنگۆڕکێ دەکەن تا نەزاندرێت سەرۆک لە کامیاندایە، هەندێ تایبەتمەندی هەیە کە لە هەموو جیهاندا بە تەنیا لەم پێنج کۆپتەرەدا هەن.

مارین وەن، سیستەمی تیشکی سەروو بنەوشەیی تێداتە کە بە لەیزەر کاردەکات و وادەکات سەر لەو موشەکانە بشێوێنێت کە ئاڕاستەی دەکەن، خۆ ئەگەر موشەکەکان لەوە دەربازیان بوو، کۆپتەرەکە خۆی سیستەمی فڕێدانی ئاگری تێدایە، کە موشەکەکان نزیک بوونەوە ئەگار لە دووری خۆی فڕێدەدات و وادەکات بەو ئاگرەدا بتەقنەوە.

تیمێکی پسپۆڕی 100 کەسی 24 کاتژمێر دەیپشکنن و چاکسازی تێدا دەکەن، چونکە دەبێت هەموو خولەکێک ئامادەبێت بۆ فڕین.

سەرۆکی ئەمریکا بچێتە هەر وڵاتێک هەر پێنج کۆپییەکەی مارین وەن لەگەڵی دەبرێت، چونکە ئەمریکییەکان تەنیا متمانەیان بەو فڕۆکەیە هەیە بۆ پاراستنی سەرۆکەکەیان.

لە کۆرۆنادا هات و بە کۆپتەر کۆتایى هات

لە کۆرۆنادا هات و بە کۆپتەر کۆتایى هات