کارکردن لە پڕۆژەیەکى کارەبا لە سنورى هەڵەبجە...964+
هەڵەبجە
پڕۆژەیەکى ستراتیژى کارەبا جێبەجێ دەکرێت
964+
وریا فەتاح
لە هەڵەبجە پڕۆژەیەکى ستراتیژى کارەبا بە بڕى زیاتر لە چوار ملیار دینار جێبەجێ دەکرێت کە گرنگییەکى زۆرى دەبێت بۆ گواستنەوەى وزە و دابەشکردنى کارەبا لە سنوورى سەیدسادق و هەڵەبجە.
ئەندازیار شەماڵ سابیر، سەرۆکى لیژنەى سەرپەرشتیارى پڕۆژەکە رایگەیاند، پڕۆژەى بەستنەوەى دوو هێڵى 33 کەیڤى لە نێوان هێڵى 132 کەیڤى هەڵەبجە و وێستگەى خورماڵ جێبەجێ دەکرێت.
بە وتەى شەماڵ سابیر، درێژى پڕۆژەکە 23 کیلۆمەترە و زیاتر لە چوار ملیار دینارى بۆ تەرخانکراوە کە لەسەر بودجەى 8%ـى داهاتى کارەباى سلێمانى جێبەجێ دەکرێت.
وەک ئەوەى باسى دەکات، پڕۆژەکە یارمەتیدەرێکى زۆر باش دەبێت بۆ تۆڕەکانى کارەباى هەڵەبجە و گواستنەوەى وزە و دابەشکردنى کارەبا لە هەڵەبجە و سەیدسادق.
لەئێستادا کار لە پڕۆژەکەدا بەردەوامە و بە تەواوبوونى پڕۆژەکە، هێڵى 132 کەیڤى پێنجوین بەکار دەخرێتەوە.