له شێروان مه‌زن
ئه‌و گونده‌ى ورچی لێیه گوڵه ورچیشی لێ رواوه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ڤیدیۆى ئه‌و ورچانه‌مان بڵاوكرده‌وه كه له نزیك گوندى لێڕێی سه‌ر به ناحیه‌ى شێروان مه‌زن بیندرابوون، ئێستاش له ناوچه شاخاوییه‌كانى هه‌مان گوند، گوڵێك روواوه خه‌ڵكی گونده‌كه له دێرزه‌مانه‌وه ناویان لێناوه، گوڵه ورچ.
دیمه‌نى ئه‌و ورچانه له رۆژى 22.3.2024 بڵاوكرایه‌وه، ده‌ركه‌وت ئه‌و ورچانه‌ى بیندران دووانیان به‌چكه و سێیه‌میشیان ورچێكی داكانه بوو، ئه‌و شوێنه‌شی لێی بیندران نزیكى گونده‌كه بوو.
ئیبراهیم سه‌عید لێڕێ، خه‌ڵكی ئه‌م گونده‌یه، ئه‌مڕۆ چووبوه ناوچه شاخاوییه‌كانى گونده‌كه‌ی و گوڵه ورچه‌كانى بینیبوو به 964ـى وت، له‌دێر زه‌مانه‌وه له گونده‌كه‌یان به‌و گوڵه‌یان وتووه گوڵه ورچ.
وتیشی “ناوه زانستییه‌كه‌ى ئه‌م گوڵه رووه‌كى زه‌ویه به‌ڵام لاى ئێمه گوڵه ورچه چونکە خڕ و خرپن دەردەکەوێت”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌م گوڵه له‌ناو سارد و كوێستانییه‌كان ده‌ڕوێت.
سه‌باره‌ت به ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ى ورچه‌كانیش له سنوورى گونده‌كه‌یان، باسی له‌وه‌كرد، چه‌ند جارێكی دیكه‌ش خه‌ڵكی ئاوایه‌كه‌یان ورچیان له نزیك گوند بینیوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌و ده‌رفه‌ته‌یان بۆ نه‌ڕه‌خساوه به كامێرا وێنه و ڤیدیۆیان بگرن.
پێشتر ئیبراهیم به 964ـى وتبوو، ورچه‌كان له كاتى تاریك و روونى به‌ره‌به‌یان و ئێواران و شه‌واندا ده‌رده‌كه‌ون و به‌ده‌گمه‌ن ده‌بیندرێن كه له‌كاتى رۆژدا ده‌ربكه‌ون.