رۆژهەڵاتى کوردستان

ژنە چالاکوانێکى خەڵکى سنە 21 ساڵ سزاى زیندانى بەسەردا سەپێنرا

964+

سۆما حەکیم زادە

رۆژنامە نووس و چالاکوانی مافی ژنان ژینا مودەریسی گورجی خەڵکی شاری سنە لە رۆژهەڵاتى کوردستان، لەلایەن دەزگاى دادوەرى ئێرانەوە بەکۆی گشتی 24 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا.

ژینا مودەریسی کە لەرەوتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی دەسبەسەرکرابوو، ساڵی پار دوای 40 رۆژ بەکەفالەت ئازاد کراو لە هەمان ساڵدا بۆ جارێکی تر و بۆ ماوەی 84 رۆژ دەستبەسەرکرایەوە، پاشان بە کەفالەت ئازادکرا، بەڵام لە کۆتاییەکانى ئەمرۆ شەممە 25.5.2025، ژینای چالاکوان لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای21 ساڵ بەندکردن و دوورخستنەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی هەمەدانی بەسەردا سەپا.

ئەوتاوانانەی کە بەسەر ژینامودەریسیدا سەپاون و بە هۆیەوە زیندانی دەکرێت ئەمانەن: دامەزراندنی کۆمەڵەی جیڤانۆ بە ئایدۆلۆژیای فێمینیستەوە، بەشداریکردن لە گردبوونەوەکان و دەربڕینی دروشمی وێرانکەر، پەیوەندی لەگەڵ توخمە دژە شۆڕشگێڕەکان، بەشداریکردن لە کۆنفرانس و وۆرکشۆپە نێودەوڵەتییەکان، بڵاوکردنەوەی ناوەڕۆک بە شێوەی ئۆنلاین و ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لەگەڵ میدیای بیانی، ریسواکردنی دۆخی وڵات، تۆمەتی بڵاوکردنەوەی درۆ و هاندانی خەڵک بۆ کردەوەی توندوتیژی.

فه‌ره‌نساو ئه‌ڵمانیا خه‌ڵاتێكی هاوبه‌ش دەبه‌خشنه...

فه‌ره‌نساو ئه‌ڵمانیا خه‌ڵاتێكی هاوبه‌ش دەبه‌خشنه‌ ژینا ئه‌مینى