دیمه‌نێكی كاتى دروێنه‌ى گه‌نم له سنوورى گه‌رمیان... وێنه: وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ
كه‌ڕه‌ووه‌كه زیانى زۆرى نه گەیاندووه
له گه‌رمیان زیاتر له 6000 جوتیار 300 هه‌زار دۆنمیان به گه‌نم و جۆ داچاندووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
لە سنوورى ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان زیاتر له شه‌ش هه‌زار جوتیار له رووبه‌رى زیاتر له 300 هه‌زار دۆنم زه‌وى گه‌نم و جۆیان داچاندووه، ئێستاش كه وه‌رزى دروێنه هاتووه هه‌ست به‌وه ناكرێت كه نه‌خۆشی كه‌ڕوو زیانى زۆرى پێگه‌یاندبن.
ستار عه‌لى ئه‌وتاق، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كشتو‌كاڵى گه‌رمیان به 964ـى راگه‌یاند، پێشبینییه‌كانیان بۆ ئه‌مساڵى به‌رهه‌مى گه‌نم و جۆ زۆر باشه ، چونكه ده‌ڵێت سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى بارانه‌كه‌ى مانگى ئایاری رابردوو كه‌ڕووی له‌سه‌ر گه‌نم دروستكردبوو، به‌ڵام ئه‌و زیانه زۆره‌شی به‌جێ نه‌هێشتووه كه جوتیاران نیگه‌ران بكات.
وتیشی “پێشبینىمان بۆ ئه‌مساڵى به‌رهه‌مى گه‌نم و جۆ له‌گه‌رمیان 220 هه‌زار تۆنه، به‌ڵام ئه‌وه پێشبینییه و ره‌نگه له‌وه زیاتریش بێت”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، به‌پێی پلانی ئه‌مساڵى كشتو‌كاڵى له سنوورى ئیداره‌کەیان، شه‌ش هه‌زار و 214 جوتیار ناویان تۆمار كراون بۆئه‌وه‌ى گه‌نمه‌كانیان راده‌ستى سایلۆكان بكه‌ن.
باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌وان رووپێوێكى دیجیتاڵیان له سنووره‌كه‌دا هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى بزانن چه‌ند رووبه‌ر زه‌وى به گه‌نم و جۆ چێندراون، به‌پێی ئه‌م رووپێوه زیاتر لە 300 هەزار دۆنم بە دانەوێڵە چێندراوە.