تۆنی کروس بە درێسی ئەڵمانیا. فۆتۆ: X
ئەمشەو دوا یارى خۆى لە لالیگا ئەنجام دەدات
کروس بەبێ ئاهەنگ کۆتا یارى ئەنجام دەدات
964+
سۆماحەکیم زادە
تۆنی كروس جارێكی دیكه ئیسپاتیكرد، هه‌رچه‌نده یاریزانێكی زۆر گه‌وره‌یه، به‌ڵام كه‌سێكی زۆر ساده و بێ فیزه.
كروس ره‌تیكرده‌وه یانه‌ی ریال مه‌درید ئاهه‌نگێكی گه‌وره‌ی بۆ ساز بكه‌ن، كاتێك ئه‌مڕۆ دوایاریی خۆی له خولی ئیسپانیا بۆ یانه‌كه‌ی ئه‌نجام ده‌دات.
یانه‌ی شاهانه ئاماده‌كارییان كردبوو ئه‌مشه‌و له یاریگه ئاهه‌نگێكی گه‌وره بۆ ماڵئاوایى كردن بۆ تۆنی كروس ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵام یاریزانه‌كه ره‌تیكرده‌وه و داوای كردووه ته‌نیا له پێش یارییه بۆنه‌یه‌كی بچووكی بۆ بكه‌ن.
هه‌روه‌ها بڕیاره له دوای یارییه‌كه‌ش دوور له چاوی كامێرا‌كان، له ژووری جلگۆڕین ئاهه‌نگێكی بچووك بۆ كروس رێكبخرێت.
ئه‌مشه‌و له دواگه‌ڕی خولی ئیسپانیا، ریال مه‌درید و ریال بێتیس له مه‌درید رووبه‌ڕوو یەکترى دەبنەوە، ئەوەش دەبێتە دوا یارى بۆ ماکینەکەى ئەڵمانیا بە درێسى مێرەنگییەوە.