یه‌كێكیان دانى به كوشتنه‌كه ناوه
سێ كه‌س به‌تۆمه‌تى كوشتنى منداڵێك له دهۆك ده‌ستگیركران
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پۆلیسی پارێزگاى دهۆك ده‌ڵێت، سێ كه‌سیان به‌تۆمه‌تى كوشتنی منداڵێك له يه‌كێك له گه‌ڕه‌كه‌كانى دهۆك ده‌ستگیركردووه و یه‌كێك له ده‌ستگیركراوه‌كانیش دانى به تاوا‌نه‌كه‌ى ناوه.
منداڵه‌كه ناوى (ش.د.ی) ته‌مه‌ن پێنج ساڵان، خه‌ڵكی گه‌ره‌كى شاخكێ بووه.
نوسینگه‌ى تاوان و پۆلیسی نه‌هێشتنى تاوان، ئه‌و زانیارییانه‌یان پێ‌درابوو كه منداڵێكى ئه‌م گه‌ڕه‌كه وای به‌سه‌رهێندراوه، توانیان سێ كه‌س به‌و تۆمه‌ته ده‌ستگیر بكه‌ن كه چه‌كى جۆرى M4یشیان پێ گیراوه.
پۆلیس ده‌ڵێت، هه‌ر زوو یه‌كێك له ده‌ستگیركراوه‌كان كه مێردمنداڵێكى 12 ساڵانه، دانى به‌وه ناوه كه ئه‌و گولـله‌یه‌كی به‌هه‌ڵه له‌و منداڵه داوه كه ئامۆزاى خۆیه‌تى.
ئێستا لێكۆڵینه‌وه له‌و كه‌یسه له‌لاى پۆلیسی دهۆك به‌رده‌وامه و به‌پێی ماده‌ى 411 راگیراون.
به‌پێی زانیارییه‌كانى 964، ئه‌و منداڵه‌ى كوژراوه باوكى له ده‌وره‌ى وڵاته و دایكیشی به‌هۆى هه‌ندێك ئیشوكاره‌وه منداڵه‌كه‌ى له ماڵى مامى به‌جێهێشتبوو، به‌ڵام له‌كاتژمێر نزیكی 10:00ـى شه‌وى رابردوو ئه‌م رووداوه رووده‌دات.