چەند حاجییەكی کوردستان لە كاتی ئەنجامدانی فەریزەی حەجدا - فۆتۆ: ئەرشیفی 964
هه‌رێمی كوردستان چی ده‌ڵێت؟
پاره‌ی زۆر له‌گه‌ڵ خۆتان بۆ حه‌ج مه‌به‌ن
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە داوا ده‌كات هاوڵاتیان لە کاتی ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج، پاره‌ی زیاد له پێویست له‌گه‌ڵ خۆیاندا نه‌به‌نه وڵاته‌كه، ئه‌وقافی كوردستانیش ده‌ڵێت، پێشتر به حاجیانی كوردستانیان راگه‌یاندووه پێویست ناكات پاره‌ی زیاد له‌گه‌ڵ خۆیان ببه‌ن.
وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە، رایگه‌یاند، هاوڵاتیان لە کاتی سه‌فه‌ر بۆ سعودیه بۆ ئه‌نجامدانی فەریزەی حەج، نابێت پارەیەکی زیاد لە پێویست لەگەڵ خۆیاندا بهێنن، بەڵکو پێویستە زیاتر پشت بە ئامێرەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی و پاردەدانی پێشوەختە ببەستن.
وه‌زاره‌ته‌كه ئامۆژگاریی حاجیان ده‌كات خۆیان له هەڵگرتنی پارەی زیاد لە پێویست بەدوور بگرن له سعودیه.
سه‌باره‌ت به حاجیانی هه‌رێمی كوردستان، كاروان ستوونی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان به 964 وت، “ئێمه پێشتر حاجیانی كوردستان‌مان له بابه‌تی نه‌بردنی پاره‌ی زیاد له پێویست ئاگادار كردووه‌ته‌وه، هه‌ر خۆی له فڕۆكه‌خانه‌كانیش رێگه‌ناده‌ن بڕێكی زۆری پاره‌ت پێبێت”.
وتیشی، حاجیانی پێداویستییه‌كانیان له سعودیه بۆ دابین ده‌كرێت له شوێنی مانه‌وه و خواردن و پێداویستی دیكه، بۆیه پێویست ناكات پاره‌ی زۆر زیاده له‌گه‌ڵ خۆیان ببه‌ن.
بڕیاره رۆژی 27.5.2024 یەکەم کاروانى حاجیانى هەرێم، لە فڕۆکەخانەى هەولێرەوە بگه‌نە سعودیە، ئه‌مساڵ
به پێی پشكی هه‌رێمی كوردستان چوار هەزار و 174 کەس فه‌ریزەی حه‌ج ئه‌نجام ده‌ده‌ن.