گومرگی زۆر کەمدەکرێتەوە
ئایا خۆراك و ده‌رمان له عێراق هه‌رزان ده‌بێت؟
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
حكومه‌تی عێراق بڕیاری دا باج له‌سه‌ر هه‌ندێك جۆری خۆراك و ده‌رمان هه‌ڵبگرێت، بۆ ئه‌وه‌ی نرخی له بازاڕه‌كاندا هه‌رزان بكرێت.
دەستەی گشتیی گومرگی عێراق لە راگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه دا، باج لەسەر کۆمەڵێک بابەتی جیاوازی خۆراك و ده‌رمان و كه‌ره‌سته‌ی پیشه‌سازی هەڵدەگرێت، ئه‌مه‌ش لە پێناو بەرژەوەندی هاوڵاتیان.
حەسەن عگێلی، سەرۆکی دەستەی گومرگی عێراق لەسەر ئەم بابەتە به ئاژانسی دهنگوباسی عێراقی راگه‌یاندووه، حکومەتی عێراق هه‌نگاو بەرەو پاڵپشتیکردنی پێداویستییه‌كانی وه‌ك خۆراک و دەرمان دەنێت و رێژه‌ی باجی خۆراک بۆ 1% و باجی دەرمانیش بۆ نیوەی ئەو نرخە کەمده‌كاته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، هەنگاوه‌كان به‌شێكه له رێوشوێنەکانی حکومەتی عێراق بۆ پشتگیری‌کردن لە نرخی ئەم کەرەستانەی نرخەکانیان لە بازاڕەکاندا بەرز بووەتەوه و هه‌وڵ ده‌درێت كه‌مبكرێته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه جۆری خۆراك و ده‌رمانه‌كان و هه‌روه‌ها كه‌ره‌سته‌كانی پیشه‌سازی ئاشكرا نه‌كردووه