خێرا بچن پشکنینى بایۆمەترى بکەن

سێ یەکەمەکانى زانکۆى چەرموو دادەمەزرێندرێن

964+

وریا فەتاح

زانکۆى چەرۆموو ئاگادارى سێ یەکەمەکانى شەش ساڵى خوێندن (2017 تا 2023)، دەکات، پەلە بکەن لە ئەنجامدانى پشکنینى بایۆمەترى، سەرۆکى زانکۆکەش دەڵێت، لیستەکە دەنێرین بۆ بەغدا هەوڵێک هەیە بۆ دامەزراندنیان.

بەپێى ئاگادارییەکەى زانکۆى چەرموو بێت، دەرچووە یەکەم و دووەم و سێیەمەکانى سەر ئاستى بەشەکان لە نێوان ساڵانى (2017 تا 2023)، پێویستە لە 26 تا 30 ئەم مانگە، سەردانى بنکەى بایۆمەترى پارێزگای سلێمانی بکەن، بەمەبەستی ئەنجامدانی پشکنینی بایۆمەتری .

د.هەڵەت رەشید، سەرۆکى زانکۆى چەرموو بە 964ـى وت،”ئەو سێ یەکەمانە ژمارەیان 260 کەسە، دەمانەوێت لە رێگەى پشکنینى بایۆمەترییەوە بزانین چەند کەسیان دامەزراون، ئەوەى تر دەمێنێتەوە دەیکەین بە یەک لیست و رەوانەى بەغداى دەکەین”.

لیستەکە بۆ دامەزراندنى ئەو سێ یەکەمانە دەنێردرێت بۆ بەغدا، بە وتەى سەرۆکى زانکۆى چەرموو، هەوڵێک هەیە بۆ دامەزراندنیان.

ئاشکراشى دەکات، ئەگەر دابمەزرێندرێن راستەوخۆ لە رووى موچەوە سەر بە عێراق دەبن.

بەغداد دانپێدانانى بۆ زانکۆى چەرموو دەرکرد

بەغداد دانپێدانانى بۆ زانکۆى چەرموو دەرکرد