له گوندێكى دهۆك
كهمێك پێش ئێستا مێردمنداڵێكی 13 ساڵان لهئاودا خنكا
964+
كهمێك پێش ئێستا مێردمنداڵێك له ئاوى گوندێكدا خنكا، بهڵام تا ئێستا نهزاندراوه كێیهو خهڵكى كام شوێنه.
بێوار عهبدولعەزیز، بەرپرسی راگەیاندنی بەرگری شارستانی دهۆک بۆ 964 پشتڕاستیكردهوه كه مێردمنداڵێك تهمهن 13 ساڵان له ئاوى گوندی گەرماڤا خنکاوە.
وتیشی “کەمێک پێش ئێستا ئاگادارکراوینەتەوە و تیمەکانمان لە رێگان بۆ شوینی رووداوەکە”.
نوێکردنەوە کاتژمێر 3:55
دواى کەمتر لە کاتژمێرێک تەرمى مێردمنداڵەکە دۆزرایەوە.
بێوار عەبدول عەزیز رایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا تەرمى مێردمنداڵەکە لەلایەن تیمەکانمانەوە دەرهێنراوەتەوە و رەوانەى پزیشکى دادى دهۆکمان کردووە.
مێردمندالەکە دانیشتوى سەنتەری دهۆکە و لە گەڕەکی گەلی لە دهۆک نیشتەجێیە.
بە قسەى بەرگرى شارستانى دهۆک، ئەم مێردمنداڵە لەگەڵ هاوڕێکانى لە دهۆکەوە بە تاکسى رۆشتووەتە گوندى گەرماڤا بە مەبەستى بەسەربردنى کاتێکى خۆش، بەڵام لەوێ لەناو ئاودا خنکاوە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح