رێبەرێک دەنووسنەوە

چاودێریی گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی کاری توێژەرانی کۆمەڵایەتی دیاری دەکات

964+

پێشەوا محەمەد

بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە ماوەی 12  رۆژدا رێبەری کاری توێژەرانی کۆمەڵایەتی ئامادە دەکات، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، رێبەرەکە ئاڵۆزیی کاری توێژەرەکان ناهێڵێت.

بیرۆکەی دروستکردنی رێبەرەکە لەوەوە سەرچاوەی گرتووە، کە ژمارەیەک لە توێژەرانی کۆمەڵایەتیی ناڕەزاییان لای بەڕێوەبەری چاودێریی گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی کردووە، کە لە فەرمانگە کۆمەڵایەتییەکاندا نازانن سنووری کار و ئیشکردنیان چۆنە.

هێمن محەمەد نەجم، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، رێبەرەکە دیاری دەکات توێژەرێکی کۆمەڵایەتی دەبێت لە شێڵتەر یان خانەی بەساڵاچووان یاخود هەر فەرمانگەیەکی دیکەیان چۆن کار بکات.

وتیشی، “ئەو رێبەرە هەم توێژەرەکان دەزانن چی دەکەن و دەتوانن چی بکەن، هەم بەڕێوەبەرایەتیش بەرچاوی روون دەبێت بۆ هەڵسەنگاندن و جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان لە لایەن توێژەرەکانەوە”.

964 دەزانێت، لیژنەیەک پێکهاتووە و دەبێت لە ماوەی 12 رۆژدا رێبەری کاری توێژەرانی کۆمەڵایەتی تەواو بکەن و بکەوێتە بوواری جێبەجێکردنەوە.

چاودێریی گەشەپێدانی سلێمانی سێ پاس دەفرۆشێت

چاودێریی گەشەپێدانی سلێمانی سێ پاس دەفرۆشێت