راگه‌یاندنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر ئه‌م وێنه‌یه‌ى له‌گه‌ڵ رێنمایه‌كان بڵاوكردووه‌ته‌وه.
له شوێنه گه‌شتیارییه‌كان مه‌له مه‌كه
له هه‌ولێر چه‌ند رێنماییه‌ك له‌باره‌ى سكچوونى تووند بڵاوده‌كرێته‌وه
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
تەندروستی هەولێر، چه‌ند رێنماییه‌كى بۆ هاوڵاتیان بڵاوكردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى دوور بن له نه‌خۆشی سكچوونى توند كه له‌م وه‌رزه به‌ربڵاوه.
ئامۆژگاریان ده‌كات كه ئه‌گه‌ر چوونه گه‌شت و سه‌یران خۆیان بەدوور بگرن لە مەلەکردن به‌تایبه‌تیش لە شوێنی گەشتیاری وەک رووبار و گۆماوه‌كان.
ده‌شڵێت، بۆ پاراستنی تەندروستی خۆت و خانەوادەکەت ئەو مەلەوانگانە بەکاربهێنە بۆ مەلەکردن کە پابەندی رێنماییەکانی پاراستنی تەندروستین.
لە ماڵەوە رۆژانە رێنماییەکانی خۆپارێزی بۆ خانەوادەت شیبکەوە بۆ ئەوەی بەدووربێت لە کۆلێرا.
هەمیشە دەستەکانت و ئەو کەلوپەلانە بەپاکی رابگرە کە رۆژانە بەکاریان دەهێنن بۆ ئەوەی تووشی سکچوونی توند نەبن.
هه‌موو ئه‌وانه‌ى سه‌ره‌وه، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر بۆ هاوڵاتیانى بڵاوكردووه‌ته‌وه.