زەمانی بارسێلۆنا

لیۆنێل مێسی و پیكێ چ گه‌نده‌ڵییه‌كیان كردووه‌؟

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

لیۆنێل مێسی له‌ كه‌یسێكی گه‌نده‌ڵی له‌گه‌ڵ جیرارد پیكێ تێوه‌گلاوه‌، ئه‌و كاته‌ی پێكه‌وه‌ له‌ بارسێلۆنا له‌ 2020 یارییان ده‌كرد.

مێسی له‌وه‌ته‌ی چووه‌ته‌ ئه‌مریكا كه‌متر بایه‌خی میدیایی پێده‌درێت، به‌ڵام به‌ هه‌واڵێك جارێكی دیكه‌ كه‌وته‌وه‌ به‌ر باسوخواس، له‌وباره‌یه‌وه‌ ماڵپه‌ڕی ئۆبجێكتیڤی ئیسپانی بڵاویكرده‌وه‌، ده‌نگێك دزه‌ی پێوه‌كراوه‌ جێرارد پیكێ له‌گه‌ڵ لویس رۆبیالێسی سه‌رۆكی پێشووی تۆپی پێی ئیسپانیا قسه‌ ده‌كات و پێی ده‌ڵێت به‌ ناوی مێسییه‌وه‌ قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كات و داوای لێده‌كات، له‌ فیدراسیۆنی ئه‌وروپا واسته‌ بۆ یانه‌ی بارسێلۆنا بكات سه‌باره‌ت به‌ كێشه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ی یاریزانانی بارسێلۆنا.

مێسی تۆمه‌تباركراوه‌ به‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و ناوی خۆی به‌كارهێناوه‌ بۆ ده‌ستوه‌ردان له‌ كاروباری فیدراسیۆنی ئیسپانیا، هه‌رچه‌نده‌ به‌شێك له‌ سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن، ئه‌وه‌ هیچ نییه‌ و مێسی هیچ تاوانێكی نه‌كردووه‌ و له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی یاریزانان هه‌وڵی داوه‌.

تیپه‌كه‌ی مێسی دۆڕا

تیپه‌كه‌ی مێسی دۆڕا