داوای گەڕانەوەی سێ کورسی دەکەن

پێنج پارتی كلدان و ئاشوور و سریان بایكۆتی هەڵبژاردن دەكەن

964+

ژووری هەواڵ

پێنج پارتی كلدان و ئاشوور و سریان، دژی کەمکردنەوەی سێ کورسی کۆتای پێکهاتەی کریستیان وەستاونەتەوە و بایکۆتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەكەن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 23.5.2024، هەریەك لە بزووتنەوەی دیموكراتی ئاشووری، ئەنجومەنی گەلی كلدانی سریانی ئاشووری، پارتی بەیت نەهرەینی دیموكراتی، پارتی یەكێتی بەیت نەهرەینی نیشتیمانی و حزبی نیشتمانی ئاشووری، راگەیەندراوێكی هاوبەشیان سەبارەت بە كەمكردنەوەی كورسیی پێكهاتەی كریستیان بڵاوكردەوە، كە تێیدا ئاماژەیان بۆ ئەوەكردووە، وەك پێنج پارتی نەتەوەیی كە نوێنەرایەتیی گەلی كلدانی سریانی ئاشووری دەكەن، بڕیاری كەمكردنەوەی كورسییەكانیان رەتدەكەنەوە و بەو هۆیەشەوە بایكۆتی هەڵبژاردن دەكەن.

ئەو پارتانە دەڵێن، بڕیاری دادگای فیدڕاڵی و دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەكان “نادادپەروەرانەیە” و كۆی پێنج كورسی كۆتای كریستیانەكان، سێ كورسی لابراوە و تەنیا دوو كورسیان بۆ گەڕاوەتەوە.

دەشڵێن، لە دابەشكردنی ئەو دوو كورسیەشدا، پارێزگای دهۆك بێبەشكراوە كە زۆرترین ژمارەی كریستیانەكانی تێدایە.

ئەو پێنج پارتە داواش دەكەن، هەرێمی كوردستان بۆ “كۆتای كریستیانی” بكرێت بە یەك بازنەی هەڵبژاردن و هەر پێنج كورسی كۆتای كریستیان بگەڕێندرێتەوە.

تەمەنی کۆمسیۆن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان درێژک...

تەمەنی کۆمسیۆن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە