هۆکارەکەی نەزاندراوە

ئاگر 100 دارخورمای لە باخێکی بەسڕە سووتاند

964+

درەنگانێکی دوێنێ شەو ئاگر لە باخەکانی دارخورما لە ناوچەی ئەلوەحید لە شاری بەسڕە کەوتووەتەوە و بە هۆیەوە 100 دارخورما سووتاون.

بەپێی ئەو سەرچاوانەی بۆ 964 قسەیان کردووە، پێنج تیمی بەرگریی شارستانی پێنج ناوچەی جیاواز بەشداریی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەیان کردووە و دوای زیاتر لە کاتژمێرێک ئاگرەکە کوژێندراوەتەوە.

بەپێی زانیارییەکان هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە نەزاندراوە، هێندە هەیە رووبەرێکی زۆر سووتاوە و  لێکۆڵینەوەکان لە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە بەردەوامن.

دوو ئاگر نزیکەی دوو هەزار دۆنم زەویان سووتاند

دوو ئاگر نزیکەی دوو هەزار دۆنم زەویان سووتاند