بەشێک لە حاجیانی کوردستان بە ئاڵای کوردستانەوە لە بەرامبەر کێوی ئوحد - وێنە: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عەمرە
جگە لە حاڵەتەکانی گیانلەدەستدان
حاجییە کوردەکان بەدەست فشاری خوێن و شەکرەوە دەناڵێنن
964+
پێشەوا محەمەد
جگە لە چوار حاڵەتی گیانلەدەستدانی حاجییانی کورد، حەج و عەمرەی هەرێم دەڵێت، بەشێکی زۆری حاجییان بەرزیی فشاری خوێن و شەکرەیان هەیە و حاجییەکیش بە ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن براوە بۆ کێوی عەرەفە.
لەو چوار حاجییە کوردە کە گیانیان لە دەست داوە سیانیان خەڵکی هەرێمی کوردستانن و دانەیەکیشیان خەڵکی رۆژئاوای کوردستانە.
کاروان ستوونی، وتەبێژی حەج و عەمرەی هەرێمی کوردستان بە 964ـی راگەیاند، سێ حاڵەتی گیانلەدەستدان هەبووە و یەکێکیان بە ڤیزای یەک ساڵی چووەتە حەج و ئەوی دیکەش خەڵکی رۆژئاوای کوردستانە.
وتیشی، “فشاری خوێن و شەکرە لەو نەخۆشییانەن حاجییەکی زۆر هەیانە و تیمە تەندروستییەکەی هەرێم کە لەگەڵ حاجییان لە سعودییەن ئاگایان لە تەندروستییانە”.
تیمێکی تەندروستیی 21 کەسی لە هەرێمی کوردستانەوە لەگەڵ حاجییان بە پێداویستیی پزیشکییەوە چوونەتە وڵاتی سعودییە و ئاگایان لە تەندروستیی حاجییان دەبێت.
“دوو حاجی برابوونە نەخۆشخانە و دواتر نەخۆشخانەیان جێهێشتووە، یەکێک لە حاجییەکانیش بە ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن براوەتە کێوی عەرەفە”، کاروان ستوونی وای وت.