لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود
بەم بەیانییە ئۆتۆمبێلێک درەختێك و ستوونێكی تێکشکاند
964+
توانا نەقی
لەگەڵ رۆژبوونەوە ئۆتۆمبێلێک زیان بەخۆیی و موڵکی گشتی دەگەیەنێت وەک هاتوچۆ دەڵێت بەهۆی تیژڕەوەییەوە بووە رووداوەکە
پەیجی ترافیک ئێف ئێم کە سەر بە هاتوچۆی سلێمانیە بڵاویکردەوە، کاتژمێر 7:15 خولەکی ئەم بەیانییە ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لە جۆری هۆندای تۆکسۆن لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود بەهۆی تیژڕەییەوە تووشی رووداو بووە.
دەشڵێت، سەرەڕای گەیاندنی زیانێکی زۆر بەئۆتۆمبێلەکە، درەختێک و ستونێکی رووناککردنەوەی شەقامەکەی بەتەواوی شکاندووە.