دیمەنێکی بارانبارین لە یەکێک لە شەقامەکانی کوردستان - وێنە: 964
بە پێی ناوچەکان بڕەکەی بزانە
بارانباریوە بەڵام زۆر نا
964+
بەهرە محەمەدئەمین
کەش و هەوای هەرێم بڕی باران بارینی 12 کاتژمێری رابردووی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە، خەبات پشکی شێر و، هەندێک شوێنێش تەنیا دڵۆپەی بەرکەوتووە.
بە پێی راگەیەندراوی بەشی پێشبینی کەش و هەوای وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم، لە ماوەی 12 کاتژمێری رابردوودا لە قەزای خەبات زۆرترین باران باریوە کە بڕەکەی 8.8 ملم بووە و ئاسمانی هەولێر،چەمچەماڵ و زاخۆش تەنیا دڵۆپاندوویەتی.
لە هەر سێ ناوچەی دەربەندیخان. هەڵشۆ و رواندزیش تەنیا 0.4 ملم بارانباریوە.
وەزارەتی گواستنەوە دەڵێت، ئەو بڕانە لە کاتژمێر 9:00ی بەیانی بۆ 9:00ی شەو تۆمارکراون.
لە بەیانی ئەمڕۆوە شەپۆلێکی بارانبارین ناوچەکانی هەرێمی گرتوەتەوە، پلەکانی گەرمای کەمێک دابەزاندووە.
بارانى 12 کاتژمێری رابردووى ئەمڕۆ چوارشەممە 22-5-2024 هەندێک لە ناوچەکانى هەرێم بە ملم:
بامەڕنێ0.4
بازیان 1.2
حاجی ئۆمەران 0.8
مانگێش4
سۆران 0.4
پێنجوێن 8.2
شەمامک 5.8
سلێمانی 3