كۆماری ئێرله‌ندا دانی به‌ “ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستین”دا نا

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ سایمۆن هاریس سه‌رۆك وه‌زیرانی كۆماری ئێرله‌ندا له‌ دبلن رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی دان به‌ “ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستین” داده‌نێت، ئاشكراشی كرد چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ش له‌ هه‌فته‌كانی داهاتوو هه‌مان بڕیار ده‌ده‌ن.

حكومه‌تی ئێرله‌ندا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، داننانیان به‌ ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستین ته‌واوكردنی هه‌وڵه‌كانی ئاشتییه‌ و پاڵپشتیی چاره‌سه‌ری دوو ده‌وڵه‌ت بۆ ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین ده‌كه‌ن.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ باسی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن، هه‌ریه‌كه‌ له‌ وڵاتانی نه‌رویج و ئیسپانیاش لە 28ی ئەم مانگە دان به‌ ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستیندا ده‌نێن.

له‌ 7.10.2023ـه‌وه‌ شه‌ڕ له‌ نێوان ئیسرائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی ده‌ستیپێكردووه‌ و به‌ هه‌زاران كه‌س كوژراون و شاری غه‌ززه‌ش وێران بووه‌، شه‌ڕ و بارودۆخی مرۆیی غه‌زه‌ و فه‌ڵه‌ستینییه‌كان به‌ گشتی، پێده‌چێت هانده‌رێكی گه‌وره‌ بووبێت بۆ هەندێ وڵاتی ئەوروپا له‌وه‌ی دان به‌ مافی بوونی ده‌وڵه‌تێك بۆ فه‌ڵه‌ستییه‌كان بنێن.

كێشه‌ی نێوان فه‌ڵه‌ستینی و ئیسرائیلییه‌كان، كه‌ یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ترین ململانێیه‌كانە له‌ مێژووی مرۆڤایه‌تیدا، له‌وه‌ته‌ی 1897 به‌ كۆمه‌ڵێك هۆكاری سیاسی، مێژوویی، نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی ده‌ستیپێكردووه‌، له‌ چله‌كانی سه‌ده‌ی رابردووش كێشه‌كان قوڵتر بوونه‌وه‌ و تا ئێستاش هه‌ر به‌رده‌وامه‌.

نوێترین ئاماری کوژراوان لە غەزە  و لە مالیزیا 10 کەس گیا...

نوێترین ئاماری کوژراوان لە غەزە و لە مالیزیا 10 کەس گیانیان لەدەستدا