سنووری خورماتوو
بۆمبێك به ئۆتۆمبێلێكدا تهقییهوه و ئەفسەرێک گیانی له دهست دا
+964
سیروان خورشید – دوزخوماتوو
پێنج ئەفسەری سوپای عێراق لە کاتی بەشداریکردنیان لە کێوماڵێکی هێزە سەربازییەکان لە نزیک ناحیەی سلێمان بەگی سنووری خورماتوو، بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێڵەکەیاندا تەقییەوە و دەستبەجێ ئەفسەرێک گیانی لەدەست دا و چواری دیکەش بریندار بوون.
سەرچاوەیەک لە نەخۆشحانەی گشتیی خورماتوو بە 964ـی وت، “تەرمێک و چوار بریندار گەیشتوونەتە نەخۆشخانەکەیان و ئەفسەرێک گیانی لەدەست داوە و چواری دیكهش بریندارن، باری تەندروستی دوو لە بریندارەکانیش زۆر سەختە و رەوانەی نەخۆشانەی ئازادی کەرکوک کراون.
بەپێی زانیارییەکانی 964 ئهفسهرهكان سەر بە هەواڵگری سەربازیی سوپای عێراقن لە فەوجەکانی یەک و دوو سەر بە لیوای 88 ، لە کات کێوماڵێکی سنووری ناحیەی سلێمان بەگ بۆمبێکی چێندراویان پێدا تەقیوەتەوە، ئەوەی گیانیشی لەدەست داوە، دانیشتووی خورماتووە و کوردە، ئەوانی دیکەش خهڵکی کەرکوك و داقوق و ناحیەی لایلانن لە پارێزگای کەرکوک.
پێداچوونهوه: ئهرسهلان عهبدوڵا