دیمەنی دەرمانخانەیەک لە زاخۆ - فۆتۆ: 964
خاوەنەکەی چی دەڵێت؟
دەرمانخانەیەک بەهۆی دەستکاریکردنی رێکەوتی “دەرمان” داخرا
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
قایمقامیەتی زاخۆ دەرمانخانەیەکی داخست و بە دوو ملیۆن و 500 هەزار دینار سزای دا، به‌هۆی ده‌ستكاریكردنی رێكه‌وتی ده‌رمانه‌كان.
بە تۆمەتی دەستکاریکردن لە رێكه‌وتی سه‌ر پاكه‌ته ده‌رمانه‌كانی، قایمقامیەتی زاخۆ ئەمڕۆ چوارشه‌ممه 22.5.2024 دەرمانخانەیهكی داخست و بە بڕی دوو ملیۆن و 500 هەزار دینار پێبژاردنی بۆ كرد، هه‌روه‌ها هۆشداریی توندیان به ده‌رمانخانه‌كانی دیكه‌ش داوه.
خاوەنی دەرمانخانەکە نه‌یویست ناوی بهێنرێت و بە 964ی وت، “ئەوەی دروستبووە دەستکاری رێكه‌وت و ساختەکاری نەبووە، کارمەندێکمان ویستوویه‌تی جۆرێکی دەرمانی ئێکسپایەر هەڵگرێت، بەبێ ئاگایی دەرمانەکەی خستووه‌ته ناو کارتونێک، كه رێكه‌وتی نوێی له‌سه‌ر بووه، بۆیه هیچ مەبەستی دەستکاریمان نەبووە و تەنیا هەڵەیهک بووه و روویداوە”.
وتیشی، “قایمقامیەتیش مافی خۆیانه سزامان بدەن، چونکە هەڵەکە لە ئێمەیە”.
وەڵات هەجەر، سەرۆکی لیژنەکانی چاودێریی بازاڕی زاخۆ بە 964 وت، “رێنمایی و یاسا رێگە نە بە کرداری هەڵە دەدات و نە بە مەبەست، رۆژانە لیژنەکانمان لەناو بازاڕدان، بە تایبەت کەرەستەی تەندروستی بە وردی چاودێریی دەکەین، بۆیە هیچ کەس و دەرمانخانەیهک بیانووی نییە هەڵە بکەن بە بیانوو، ئه‌م جۆره كاره لێخۆشبوونی بۆ نییه”.
لە ماوەی 22 رۆژی ئەم مانگە، ئەمە حاڵەتی 11ـەیەمە لە دەرمانخانەکان، كه سزا بدرێن و دەرمانخانەکانی تریش هەموویان لەسەر ئەم بابەتە ئاگادارکراونه‌ته‌وه، بۆ ئەوەی جارێکی‌تر حالەتی لەم شێوەیە روونەدات.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا