نایدورنەوە
تەرزە و باران جوتیارانى چەند گوندێکى زاخۆى رەنج بەخەسار کرد
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
باران و تەرزەى ئەم دواییە، بە زیان بۆ گەنمى جوتیارانى گوندەکانى بەرکەڤر و خێلافتە و چەم باهیڤى سنوورى زاخۆ شکایەوە.
چەند جوتیارێک قسەیان بۆ 964 کردووە و دەڵێن، بە سەدان دۆنم گەنم بەهۆى تەرزە و بارانەوە توشى زیان بوون و بەرێژەى 90% زیانى لە بەرهەمەکەیان داوە.
بە وتەى جوتیاران، نایدوورنەوە چونکە کرێى دەڕاسە و تراکتۆر دەرنایەنێتەوە.
داوا دەکەن حکومەت هاوکار بێت و کەمێک زیانەکانیان لەسەر سوک بکات، چونکە ناتوانن بنەتۆو دەربهێننە و ساڵى داهاتوو زەوییەکانیان دابچێنن.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح