هه‌زار كه‌س له‌خۆده‌گرێت

هۆڵێكی وه‌رزشی له‌ كه‌ركوك دروست ده‌كرێت

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

ئەمڕۆ سێشەممە، بەرێوەبەرایەتی لاوان و وەرزشی شاری کەرکوک، دروستكردنی هۆڵێکی وەرزشی بە توانای 1000 كه‌س راگەیاند.

عودەی عەواد حەمدانی، بەڕێوەبەری لاوان و وەرزشی کەرکوک، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی وتووه‌: کۆمپانیای جێبەجێکردنی پڕۆژەی هۆڵی وەرزشی كه‌ركوك بە توانای له‌خۆگرتنی هەزار كه‌س دەستی بە کارەکانی کردووە، بەپێی ئەو ماوەیەی کە بۆ ته‌واوكردنی پڕۆژەکە دیاریی کراوە.

به‌ قسه‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌، “پڕۆژەکە بە یەکەم پڕۆژە لەو جۆره‌ له‌ كه‌ركوك داده‌نرێت، بە باشترین ستانداردی نێودەوڵەتی دروست ده‌كرێت، جگه‌ له‌ هۆڵه‌كه‌ش یاریگه‌یه‌كی تێنس و یاریگه‌یه‌كی چیمه‌نی دەستکردیش بۆ مەشقکردن لەخۆدەگرێت”.

عودەی حەمدانی باسی ئه‌وه‌شی كردووه‌، پڕۆژەکە لە سەنتەری کەرکوک جێبەجێ دەکرێت لە چوارچێوەی زنجیرەیەک پڕۆژە کە بەڕێوبەرایەتیی وه‌رزش لە سەرتاسەری پارێزگای کەرکوک تەواویان دەکات بۆ پاڵپشتیکردنی چالاكییه‌ وەرزشییه‌كان لە پارێزگاکە.

فه‌تاتی كه‌ركوك بووه‌ پاڵه‌وانی عێراق

فه‌تاتی كه‌ركوك بووه‌ پاڵه‌وانی عێراق